سعودیە

ژمارە پێوانەییەکەی هیلال لە گینس تۆمارکرا

یاریگا –

وەزیری وەرزشی وڵاتی سعودیە، رێکۆردە مێژووییەکەی هیلالی لە کتابی ژمارە پێوانەییەکانی گینسدا تۆمار کرد.

رێوڕەسمی تۆمارکردنی ئامارەکە لە کتێبی ریکۆردەکانی جیهاندا لە رۆژی ئاهەنگی پاڵەوانێتی هیلال بەڕێوەچوو، کە شازادە عەبدولعەزیز تورکی بن فەیسەڵ ریکۆردی 43 سەرکەوتنی یاریی لەسەریەکی هیلال کە بە زۆرترین بردنەوە لە مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت لەناو کتابەکەدا نوسییەوە.

شین پۆشەکانی ریاز لە ئاهەنگی پاڵەوانێتییەکەیاندا کە لە یاریگای کینگز ئارێنا بەڕێوەچوو، توانیان نۆزدەهەمین نازناوی خولی سعودی بەدەستبهێنن و ببنە پڕشانازیترین یانەی سعودیە تا ئێستا. ئەوان بە 10 نازناو زیاتر لە پێش ئیتیحادی رکابەریانن.

یاریزانەکانی هیلال لە ناو کەشێکی جیاواز و قەرەباڵغی جەماوەری یاریگا تازەکەیان لە ریازدا هاتنە سەر شانۆ و لەگەڵ میوزیکی تایبەت بە یانەکەیان جامەکەیان بەرز کردەوە.

لەم نێوەندەدا روبێن نوس ئەستێرەی پورتوگالی یانەی هیلال لەگەڵ خێزانەکەی بەشداری مەراسیمەکەی کرد و جامەکەی بەرزکردەوە لەکاتێکدا منداڵەکانی یاوەری بوون.

هیلالی سعودی، بە جیاوازی 12 خاڵ بە بەراورد بە نەسر و کۆ کردنەوەی 93 خاڵ توانی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی سعودییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button