ئیسپانیا

مێسی و ڕێکۆردێکی تازە

دوو هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانی بەس بوو بۆ ئەوەی لیۆنێل مێسی ژمارەیەکی پێوانەیی تازە تۆماربکات.
مێسی بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی ئەو خولەدا کە لە یەکەم دوو یاری لالیگا چوار گۆڵ تۆماربکات و لە هەر یارییەکیان دوو گۆڵ تۆماربکات. دوای شکاندنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵ لە ساڵێکدا لە وەرزی ڕابردوو، مێسی ئەم وەرزەی بە سەرەتایەکی زۆر باش دەستپێکرد و لە سێ یاریدا خاوەنی پێنج گۆڵە، ئەمەش بەپێچەوانەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ڕکابەری کە تەنیا گۆڵێکی تۆمارکردووە و لە دوو یاری لالیگا گۆڵی تۆمارنەکردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close