ئیتاڵیاگرنگترینیۆرۆی 2024

ئیتاڵیا لیستی یاریزانە بانگهێشتراوەکانی بۆ یۆرۆی 2024 راگەیاند

یاریگا –

سپالێتی لیستی سەرەتایی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئیتاڵیای بۆ یۆرۆی 2024 راگەیاند و پێش دەستپێکی پاڵەوانێتییەکە چوار یاریزان دوور دەخاتەوە.

لوسیانۆ سپالێتی ناوی 30 یاریزانی راگەیاندووە کە بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ئەم هاوینە بانگهێشتی کردوون و وابڕیارە دوای ئەنجامدانی دوو یاریی دۆستانە رۆژی 7ـی مانگی داهاتوو ناوی چوار یاریزان دووربخاتەوە و لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکە یەکلا بێتەوە. نیکۆلۆ فاگۆڵی دوای ئەوەی سڕکرابوو، جارێکی دیکە لەلایەن سپالێتییەوە بانگهێشتکراوەتەوە.

ئیتاڵیا دوو یاریی دۆستانە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەرامبەر تورکیا و بۆسنە و هێرزێگۆڤینا دەکات، ئازۆرییەکان لە کۆمەڵەی دووەم هاوشانی ئەلبانیا و ئیسپانیا و کڕواتیا یاریی دەکات و پاڵەوانی وەشانی رابردووە کە لە یۆرۆی رابردوو لە یاریی کۆتایی لە ئینگلتەرایان بردەوە.

لیستی سەرەتایی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئیتاڵیا بۆ یۆرۆی 2024
لیستی سەرەتایی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئیتاڵیا بۆ یۆرۆی 2024

لیستی یاریزانە بانگهێشتراوەکانی ئیتاڵیا بۆ یۆرۆی 2024

گۆڵپارێز: جیانلویجی دۆناڕوما (پاریس سانجێرمان)، گولیێمۆ ڤیکاریۆ (تۆتێنهام)، ئەلێکس مێرێت (ناپۆلی)، ئیڤان پڕۆڤێدێل (لازیۆ).

بەرگری: جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ (ناپۆلی)، فێدێریکۆ دی ماڕکۆ (ئینتەر)، ئالێساندرۆ بۆنگیرنۆ (تۆرینۆ)، ماتیۆ دارمیان (ئینتەر)، جۆرجیۆ سکالڤینی (ئاتاڵانتا)، جیانلوکا مانچینی (رۆما)، ئالێساندرۆ باستۆنی (باستۆنی)، ئاندرێیا کامبیاسۆ (یوڤێنتۆس)، ریکاردۆ کالافیۆری (بۆلۆنیا)، راول بێلانۆڤا (تۆرینۆ)، فرانچێسکۆ ئاچێربی (ئینتەر).

ناوەڕاست: نیکۆلۆ بارێلا (ئینتەر)، مایکڵ فۆلۆرونشۆ (هێلاس ڤیرۆنا)، جۆرجینیۆ (ئارسێناڵ)، لۆرێنزۆ پێلێگرینی (رۆما)، داڤیدێ فراتێسی (ئینتەر)، نیکۆلۆ فاگیۆلی (یوڤێنتۆس)، بڕاین کریستیانتێ (رۆما)، ساموێڵی ریکی (تۆرینۆ).

هێرشبەر: فێدێریکۆ کیێزا (یوڤێنتۆس)، ستێفان شەعڕاوی (رۆما)، ریکاردۆ ئۆرسۆلینی (بۆلۆنیا)، جیاکۆمۆ راسپادۆری (ناپۆلی)، ماتیۆ ریتیگوێ (جێنەوا)، جیانلوکا سکاماکا (ئاتاڵانتا)، ماتیا زاکانی (لازیۆ).

خشتەی یارییەکانی داهاتووی ئیتاڵیا
خشتەی یارییەکانی داهاتووی ئیتاڵیا

بابەتی زیاتر

Back to top button