ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

کارڤاخال: خوازیارم بارسا نەهاتبایەتە سەرەوە لە چامپیۆنزلیگ

یاریگا- دانی کارڤاخالی ئیسپانی بە ڕاشکاوی گوزارشتی کرد لە هەستی خۆی کرد و خوازیارە بەوەی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ نەگاتە قۆناغەکانی سەرووتر.

لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆ مارکا، کە ئێستا بەرگریکارەکەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدایە لە هەفتەی فیفا، وتی: “نامەوێت درۆتان لەگەڵدا بکەم، خوازیاری ئەوەم بارسێلۆنا نەچێتە سەرەوە لە چامپیۆنزلیگ، چونکە دواتر پاڵێوراو دەبن بۆ نازناوەکە و هەروەها ئەوان گەورەترین ڕکابەری ئێمەن. خواستم دۆڕاندنیانە لە لالیگاش، چونکە چونکە یەکێکن لە کێبڕکێکەرەکانمان.”

سەبارەت بە دواخستنی یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی، کارڤاخال ئەوەی بە پێویست زانی بە هۆی بارودۆخی ئەمنیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button