ئیتاڵیاگرنگترین

تیاگۆ مۆتا لەبارەی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یوڤێنتۆس بڕیاری خۆی دا

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ مۆتا بڕیاریدا بچێتە یوڤێنتۆس و بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دەگرێتە ئەستۆ و شوێنی ئەلێگری دەگرێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاندووە، تیاگۆ مۆتا لەگەڵ یانەی یوڤێنتۆس گەیشتە رێککەوتن بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی نێوانیان واژۆ دەکەن و بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکە دەتوانرێت بۆ ساڵی سێیەمیش گرێبەستەکە درێژ بکرێتەوە.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا تیاگۆ مۆتا بەفەرمی رۆیشتنی لە یانەی بۆلۆنیا رابگەیەنێت، کە ئەم وەرزە پلەی سێیەمی سێریا ئەی بۆ یانەکە بەدەستهێنا و بۆیەکەمجار لە مێژوودا بۆلۆنیای گەیاندە چامپیۆنزلیگ.

تیاگۆ مۆتا راهێنەری لاوی ئیتاڵی لە یۆڤێنتۆس شوێنی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری دەگرێتەوە کە دوای ئەوەی جامی ئیتاڵیای بۆ یۆڤێنتۆس بەدەستهێنا لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخرایەوە.

تیاگۆ مۆتا (41 ساڵ) شەش ساڵ لەمەوبەر لە تیپی لاوانی پاریس سانجێرمان دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد و راهێنەرایەتی یانەکانی جێنەوا و سپێزیا و بۆلۆنیای کردووە، ئەم وەرزە لە سێریا ئەی لە 37 یاری 18 بردنەوەی بەدەستهێناوە و 68 خاڵی کۆکردووەتەوە.

رۆژی هەینی یاریی بەرامبەر جێەوا لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی سێریا ئەی دەبێتە دوایین یاریی تیاگۆ مۆتا لەگەڵ بۆلۆنیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button