ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانێك ریال مەدرید رەتدەكاتەوە

یاریگا-

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، ئالێكسیس ماك ئالیستەر لە پێناو مانەوەی لە یانەكەی ریال مەدریدی رەتكردووەتەوە.

ماك ئالیستەر لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوو بە بەهای 42 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی برایتنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.

گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.


بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی فوتبۆڵ ئینسایدەر، لە دوای وازهێنانی تۆنی كروس ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ماك ئالیستەر واژۆ بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، یاریزانە ئەرجەنتینیەكە نایەوێت ئانفیڵد جێبهێڵێت، دەیەوێت لە ساڵەكانی داهاتوو لەگەڵ یانەكەی نازناوەكان بەدەستبهێنێت.

ماك ئالیستەر

لەم وەرزەدا ئالیستەر لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداری لە 46 یاری كرد و توانی حەوت گۆڵ بكات و حەوت گۆڵیش دروست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button