ئه‌ڵمانیا

باشترین یاریزانی ئەم وەرزی بۆندسلیگا دیاریی کرا

Yariga App

یاریگا –

فلۆرین فیرتز، یەکەم لاوی لیڤەرکوزن و تۆپی پێی ئەڵمانی، لە وەرزی 2023/2024دا ئەوەندە درەوشایەوە، دواجار نازناوی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا.

فیرتز ئەو خەڵاتەی بەدەستهێنا کە شایەنی بوو. لە وەرزە باوەڕپێنەکراوەکەی لیڤەرکوزن کە تا ئێستا کۆتایی نەهاتووە، ئاستێکی درەوشاوەو کاریگەری بۆ یانەکەی هەبوو. لیڤەرکوزن بەبێ دۆڕان خولەکەی بردەوە و تا ئێستاش دوو یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ و جامی یەکێتی ئەڵمانیا لەپێش ماوە بۆ ئەوەی وەرزەکە بە سێ نازاناوی لەبیرنەکراو کۆتایی پێبهێنێت.

ئەمڕۆ فیرتز وەک باشترین یاریزانی وەرزی تۆپی پێی ئەڵمانیا راگەیەندرا لەبەر ئەوەی لە 47 یاری 18 گۆڵ و 20 ئەسیستی هەبووە و 3304 خولەک یاریی کردووە و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر 38 گۆڵی تیپەکەی هەبووە.

لە بۆنسلیگا 11 گۆڵی تۆمارکرد و 12 جاریش گۆڵی درووست کرد. لە یۆرۆپالیگ 4 گۆڵی هەبووە و 4 ئەسیستیشی کردووە، لە جامی ئەڵمانیاش ئامارەکانی 3 گۆڵ و 4 ئەسیست بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button