
دوای تەواو بوونی هەموو گەڕێک لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، پێکهاتەی باشترینەکان دیاری دەکرێت و باشترین ڕاهێنەریش بۆ پێکهاتەکە دادەنرێت.
لە گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق هیران ئازاد هێرشبەری یانەی دهۆک ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانە دوای ئەوەی بە گۆڵی ئەو یاریزانە یانەی دهۆک سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی نەورۆز تۆمار کرد، هەروەها لە پێکهاتەکەدا عەلی شاخەوان ناوەڕاستکاری یانەی هەولێر و ئاکام هاشم یاریزانی دڵی بەرگری یانەی هەولێر ناویان لە باشترینەکانی پێکهاتەی گەڕی ڕابردوو دەبینرێت دوای ئەوەی ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد بەرامبەر یانەی نەفت و هەولێر یاریەکەی بە ئەنجامی 2_0 بردەوە.
لە ڕووداوێکی سەیردا باشترین ڕاهێنەری گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق عیماد هاشم بوو کە خۆی ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی هەولێرە، بەڵام بە هۆی نەبوونی ڕاهێنەری سەرەکی دوو یاریە عیماد هاشم ئەو ئەرکی ڕاهێنەری سەرەکی دەبینێت و توانیویەتی 4 خاڵ بۆ یانەکە دەستەبەر بکات بۆیە بە باشترین ڕاهێنەر لە گەڕی ڕابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دیاریکرا.