ئینگلتەراگرنگترین

بریکارەکەی کاسیمیرۆ چووە گفتوگۆوە لەگەڵ لایەنی کڕیار

Yariga App

یاریگا –

کارلۆس کاسیمیرۆ کۆتا هەفتەکانی خۆی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەسەردەبات و هاوین ئەو یانەیە بەجێدەهێڵێ.

لە دوای چەندین ساڵ بە چنینەوەی نازناوگەلێکی ئەورووپی و ناوخۆیی و جیهانی و تەنانەت جیهانیش لەگەڵ ریاڵ مەدرید کە لە ساڵی 2013 تا 2022ی خایاند جگە لە یەک وەرز بە خواستن بۆ پۆرتۆ پێش ئەوەی ڕوو بکاتە پرێمەرلیگ، کاسیمیرۆ وردە وردە ئاستی ڕوو لە داکشان کرد و ئەم وەرزەیش لەگەڵ مانچێستەر لەپاڵ پێکانە زۆرەکەی، نەیتوانی تەنانەت وەشانی وەرزی ڕابردوویش پیشان بداتەوە. هەر بۆیە یانەکە لە لیستی فرۆشتنەکانی ئەم هاوینەی داناوە و سعودیەکان مکوڕترین لایەنن بۆ گواستنەوەی.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە جەیسن بێرتی رۆژنامەنووسی تەلەگرافەوە بڵاوبووەتەوە، بریکاری یاریزانە بەرازیلیەکە لەگەڵ یانەکانی ئەو وەڵاتەی کەنداو چووەتە گفتوگۆوە.

جەیسن ئاشکرایشی کردووە کە مان یو ئامادەن بۆ فرۆشتنی کاسیمیرۆ، بەڵام دەخوازن هەر ڕێککەوتنێک دێتە ئەنجامدان لە سەرەتای هاوین بێت.

گواستنەوەی یاریزانە 32 ساڵانەکە کەم نەکەوتووە لەسەر خەزێنەی یانە ئینگلیزیەکە. بڕی 60 ملیۆن پاوەند و 10ی گۆڕانکارییەکان تێچووی ناوبراو بوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆوە بۆ ئۆڵدترافۆرد. هەر بۆیە سعودیەکان بە باشترین کڕیار دەزانن تا کاسیمیرۆیان پێبفرۆشن. ئەوە دوای تەنها دوو ساڵ لە گرێبەستە چوار ساڵییەکەی کە لەگەڵ مان یونایتد واژۆی کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button