ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

🎥 | یاسایەكی خولی ئەمریكی لیۆ مێسی توڕە دەكات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی رەخنە لە بەرپرسانی خولەكە دەگرێت، بەهۆی ئەوەی یاسایەكی سەیر لە پاڵەوانیەتیەكەدا جێبەجێ دەكەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ مۆنتێریال لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر مەیامی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لە یاساكەی خولی ئەمریكیدا، ئەگەر یاریزانێك بۆ وەرگرتنی چارەسەر بچێتە دەرەوەی یاریگا، ئەوا بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو یاریگا پێوویستە دوو خولەك چاوەڕێ بكات.


لە خولەكی 40ی یارییەكەدا لیۆنێل مێسی تووشی پێكان بوو، بۆ وەرگرتنی چارەسەر بردرایە دەرەوەی یاریگا و دواتر دوو خولەك چاوەڕوان بوو تا گەڕایەوە نێو یاریگا.

لە خولەكی 43 بەرامبەر كامێرا لیۆنێل مێسی رەخنە لەو یاسایە دەگرێت و گوتی:

بەمجۆرە یاسایانە، ئێمە بە ئاڕاستەیەكی هەڵەدا دەڕۆین.

بەپێی زانیارییەكانی دەیڵی مەیڵ، ئەم یاسایە بۆ ئەوە دانراوە كە یاریزانەكان بە پێكانی ساختە كات بەفیڕۆ نەدەن.

ئینتەر مەیامی بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئەمریكای گرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button