ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەكی مانچێستەر سیتی تا كۆتایی وەرز لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پێكانی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی و دووركەوتنەوەی تا كۆتایی وەرز لە یاریگاكان راگەیاند.

شەوی رابردوو نۆتینگهام فۆرێست لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 35ی پرێمەرلیگ.

گۆڵەكانی سیتیزن لەلایەن یۆشكۆ ڤاردیۆڵ لە خولەكی 32 و ئێرلینگ هالاند لە خولەكی 71 تۆمار كران.

لە یارییەكەدا ئێدەرسن تووشی پێكان بوو بە هۆیەوە لە سەرەتایی گێمی دووەم یاریگای جێهێشت و ئۆرتیگا جێگای گرتەوە.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت، پێپ گواردیۆلا گوتی:

یارییەكە قورس بوو، بە یاریزانی خێرا و كوالێتی بەرز پەستانیان دەخستە سەرمان.

بردنەوەیەكی نایابمان بەدەستهێنا، یاری زۆرمان كرد و هەفتەیەكمان لەبەردەستە بۆ چاكبوونەوە.

پێكانەكەی ئێدەرسن باش دەرناكەوێت و لە یارییەكانی داهاتوو دادەبڕێت و ناتوانێت بەشداری بكات.

مانچێستەر سیتی لە كۆی 34 یاری 79 خاڵی كۆكردووەتەوە و ئارسیناڵ بە 35 یاری خاوەنی 80 خاڵە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button