ئیسپانیاگرنگترین

ئەنچیلۆتی: گولەر ناڕوات،کۆرتوا بژارده‌یه‌كه‌ بۆ یاریی بایرن

یاریگا –

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید دووپاتی کردەوە کە ئاردا گولەر  لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکەی جێناهێڵێت.

ئەنچیلۆتی لە میانی کۆنگرەیه‌كی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەی ریال سۆسیداد گوتی: هەموو ئەوانەی ئەمڕۆ یارییان کرد ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کرد، وەک ئاردا گولەر و سیبالۆس و فران گارسیا،گولەر گۆڵێکی تۆمارکرد و یاریزانێکی گرنگ دەبێت بۆ داهاتوو، گومانی تێدا نییە ساڵی داهاتوو لێرە بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە مۆدریچ گوتی، لە دوایین یارییەکاندا لە بارێکی جەستەیی باش دەرکەوت، زۆر بە باشی مامەڵەی لەگەڵ تۆپدا کردووە، بارودۆخی ئەویش سەرسوڕهێنەرە و توانای ئەوەی هەیە رۆژی سێشەممە بەرامبەر بایرن میونشن یاری بکات.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،  پێش ئەوەی پێکهاتەی تیپه‌كه‌م بۆ یاری به‌رامبه‌ر بایرن هەڵبژێرم چاوێک به‌ ئاستی یاریزانه‌كان دەخشێنمەوە، میلیتاو گەڕایەوە و یارییەکی زۆر باشی کرد، ئێمە دۆخی ئه‌و هەڵدەسەنگێنین و کۆرتواش بژاردەیه‌كه‌ بۆ بەشداریکردن.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، هەمووان پێیانوابوو بۆ سەیران هاتووین بۆ یاریگای ئانوێتا، بەڵام یاریزانەکان ئەوەیان نەکرد، هەر بۆیەش شانازیان پێوە دەکەم، چونکە پابەندبوونێکی گەورەیان نیشاندا.

لە کۆتاییدا گوتی: سۆسیداد یارییەکی زۆر باشی ئەنجامدا، بردنەوە له‌ یاریگای ئه‌وان ئاسان نەبوو، هەروەها چوار خاڵمان ماوە بۆ بردنەوەی لالیگا، زۆر نزیکین لە بردنه‌وه‌ی نازناوەکە، ئێستا بیر له‌ یاریی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ باشترین ئاست ده‌ربكه‌وین

بابەتی زیاتر

Back to top button