ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ داوایەك لە هاندەرانی یانەكەی دەكات

یاریگا

ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی داوایەك لە هاندەرانی یانەكەی دەربارەی ماركۆس راشفۆرد دەكات.

لەم وەرزەدا ئاستی راشفۆرد بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و لە ئاست چاوەڕوانی هاندەرانی یانەكەدا نەبوو.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری بێرنلی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 35ی پرێمەرلیگ.

شەیتانە سوورەكان بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر بێرنلی، تێن هاخ گوتی:

زۆر هاوسۆزم لەگەڵ راشفۆرد، وەرزی رابردوو وەرزێكی نایابی بەڕێكرد، پێموایە باشترین وەرزی بوو لە ژیانی وەرزشیدا.

لەم وەرزەدا راشفۆرد ئەو ئاستەی پێشكەش نەكرد، خەڵكێكی زۆر رەخنە لە ئاستی دەگرن، دەبێت پشتگیری بكەین و پاڵپشتی بین بۆ ئەوەی ئاستی وەرزی رابردووی بگەڕێتەوە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگ راشفۆرد بەشداری لە 31 یاری كردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button