سعودیە

جیرارد: من جگە لەوەی راهێنەرایەتی دەکەم بەهۆی منداڵەکانم بوومەتە شوفێری تاکسی

یاریگا –

جیرارد لە دیمانەیەکی دەڵێت ‘من جگە لەوەی راهێنەرایەتی دەکەم، بەهۆی منداڵەکانم بوومەتە شوفێری تاکسی’.

ستیڤن جیرارد راهێنەری یانەی ئیتیفاقی سعوودی لە دیمانەیەکی لەگەڵ راگەیاندنی رۆشن لیگی سعوودی لەبارەی لایڤ ستایلی ئێستای دەڵێت :’من زۆر پەیوەستم بە خێزانەکەم، باوکی سێ کچ و کوڕێکم، بۆیە هەمیشە دەچمە شوێنی جیاواز، لە باخچەکەمان لەگەڵ کچەکانم یاریی تۆپی پێ دەکەم، هەربۆیە وەکو شوفێری تاکسی یان ئوبەرم لێهاتووە، رۆژانە بە ئوتۆمبێڵ دەیانبەمە قوتابخانە و دەیانهێنمەوە و دەیانبەمە شوێنی دیکە’.

جیرارد لەبارەی دەستنیشانکردنی سێ یاریزانی دڵخوازی بۆ ئەوەی لە تیپەکەی یاریی بکەن، دەڵێت :’من زینەدین زیدان هەڵدەبژێرم، نموونەی باڵای من بوو، لەسەردەمی من باشترین ناوەڕاستکاری جیهان بوو، بۆیە زیدان هەڵدەبژێرم، مێسی و رۆناڵدۆش هەڵدەبژێرم کە لە سەردەمی من بە جیاوازییەکی زۆر لەوانی دیکە باشتر بوون، ئەمە ئەو سێ یاریزانەن کە حەز دەکەم لە تیپەکەم یاریی بکەن’.

جیرارد پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی گلاسکۆ رینجەرز و ئاستۆن ڤیلای کردووە و هاوینی رابردوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئیتیفاقی سعوودی گرتە دەست و لەکۆی 30 یاری 11 بردنەوە و 10 یەکسان و 9 دۆڕانی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە، ئیتیفاق لە خولی رۆشنی سعوودی بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە پلەی حەفتەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button