عێراقکوردستان

نزار مەحروس سەرپەرشتی یەکەم یاری یانەی نەورۆز دەکات

گەڕی 24ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەستپێدەکات و یانەی قوەی جەوی بەبێ حەوت یاریزانی تیپەکەی بەرامبەر یانەی کەربەلا یاری دەکات.

پێنج شەممە 25\4\2024 دەسپێکی گەڕێکی تری خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە، یانەی زاخۆی خاوەن ڕیزبەندی چوارەم لە یاریگای زەوڕا بەرامبەر یانەی کارەبای خاوەن پلەی سێزدەم یاری دەکات لە کاتژمێر 3:45ـی ئێوارە، یانەی قوەی جەویە بەبێ ئامادەبوونی حەفت یاریزانی تیپەکەی کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە یاریگای شەعب ڕووبەڕووی یانەی کەربەلا دەبێتەوە، هەر یەک لە محەمەد حەمیدی گۆڵپارێز و یاریزان هومام تاریق بە هۆی سزادانیان لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقەوە بەشداری یاریەکە ناکەن و محەمەد مادێرا و شەریف عەبدولکازم بە هۆی پێکان و مستەفا سەعدی و عەلی جاسم بە هۆی پەیوەندیکردنیان بە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق و حەمود مەشعانیش بە هۆی مۆڵەت وەگرتنەوە لە یاریەکە ئامادە نابن، قوەی جەوی لە ڕیزبەندی دووەمە و یانەی کەربەلاش لە پلەی شازدەم دێت.

یانەی نەورۆز لە شاری بەسڕا و تایبەت لە یاریگای مینا کتژمێر 6ـی ئێوارە بەرامبەر یانەی مینا یاری دەکات، ئەم یاریە یەکەم یاری ڕاهێنەر نزار مەحروسی سوریە کە سەرپەرشتی دەکات دوای دەستلەکارکێشانەوەی وەلی کەریمی ڕاهێنەر لە هەفتەی ڕابردوو، نەورۆز لەم یاریەدا لە تواناکانی ئەحمەد خالید یاریزانی بەرگری بە هۆی کارتی زەرد و ویلنگتۆن تایرای بەڕازیلی بە هۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت، لە مێژوودا  چوار جار یاریان بەرامبەر یەکتر کردووە کە 3 یەکسان بوون و میناش لە 1 یاری سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، یانەی نەورۆز لە پلەی هەشتەمە و یانەی میناش لە ڕیزبەندی دوازدەم دێت.

لەم گەڕەدا یاری نێوان هەولێر و تەڵەبە دواخرا بە هۆی بەشداریکردنی پێنج یاریزانی یانەی تەڵەبە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق لە جامی ئاسیای ژێر 23ساڵان، لە دوایین یاری ئەمڕۆشدا یانەی نەفت و شوڕتە کاتژمێر 8:15 شەو لە یاریگای مەدینە لە شاری بەغداد ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، یانەی شوڕتە بە 54 خاڵ لە سەرووی ڕیزبەندی یانەکان دێت و یانەی نەفتیش بە 36 خاڵ لە ڕیزبەندی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button