ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانەوەی چاڤی داهاتوویی رۆبێرتۆ دەگۆڕێت

یاریگا –

بەهۆی بڕیارەکەی چاڤی هێرناندێز، سێرجی رۆبێرتۆ لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە.

دوێنێ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەی نێوان چاڤی و خوان لاپۆرتا، راهێنەرە ئیسپانییەکە بڕیاریدا بارسێلۆنا جێنەهێڵێت، ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو لە ماوەی رابردوو بڕیاریدابوو لە کۆتایی وەرزەکە دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بەم زووانە بارسێلۆنا لەگەڵ رۆبێرتۆ گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات، چوونکە چاڤی بە یاریزانێکی گرنگی دەزانێت و نایەوێت دەستبەرداری ببێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە پاش ئەوەی راهێنەرەکەی بارسا بڕیاریدابوو لە کۆتایی وەرز ماڵئاوایی بکات، رۆیشتنی رۆبێرتۆش بووبووە نیمچە فەرمی، بەڵام بە مانەوەی چاڤی، مانەوەی رۆبێرتۆش مسۆگەر دەبێت.

بەرگریکارە تەمەن 32 ساڵانییەکە نزیکەی 20 ساڵە لە بارسێلۆنایە، یاری بۆ سەرجەم تیپە جاوازەکانی یانە کاتالۆنییەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button