ئینگلتەراگرنگترین

دوو یاریزانی پرێمەرلیگ بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستگیردەکرێن

لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە...

یاریگا –

دوو یاریزانی لاوی پرێمەرلیگ بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستگیردەکرێن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، شەوی هەینی رابردوو یاریزانێکی تەمەن 19 ساڵانی پرێمەرلیگ بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستگیراوە. لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و ئەو شەوەی لە زیندان بەسەربردووە.

بۆ رۆژی دواتریش یاریزانێکی دیکە، کە ئەویش تەمەنی 19 ساڵە، بەتۆمەتی ئەوەی هاوکاری یاریزانەکەی یەکەمی کردووە دەستگیرکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، هەردوو یاریزانەکە بە کەفالەت ئازادکراون، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە، قوربانییەکەش چەند کاتژمێرێک دوای رووداوەکە راستەوخۆ پۆلیسی ئاگادارکردووەتەوە و سکاڵای تۆمارکردووە.

گوتەبێژی پۆلیس لەبارەی رووداوەکە رایگەیاندووە؛ بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دوو یاریزانی تەمەن 19 ساڵانمان دەستگیرکردووە، یەکیان تۆمەتباری سەرەکییە و یەکیشیان تۆمەتبارە بە هاوکاریکردنی، ئێستا یاریزانەکان بە کەفالەت ئازادکراون، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

جاری یەکەم نییە یاریزانانی پرێمەرلیگ بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستگیردەکرێن، لە ساڵی 2022 مەیسن گرینوودی ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد بە هەمان تۆمەت دەستگیرکرا، بەڵام لە ساڵئ 2023 تۆمەتەکەی لەسەر لەبرا و ئازادکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button