ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول شوێنگرەوەی یۆرگن كڵۆپ دەستنیشان دەكات

یاریگا –

روبن ئامۆریم نابێتە شوێنگرەوەی یۆرگن کڵۆپ لە لیڤەرپوول.

رۆژنامەی رێکۆردی پۆرتوگالی بڵاویکردووەتەوە، پێناچێت ئامۆریم پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی پرێمەرلیگەوە بکات و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتووش لە سپۆڕتینگ لیسبۆن بەردەوام بێت.

هەردوو یانەی لیڤەرپوول و وێستهام گرنگی خۆیان بە راهێنەرە پۆرتوگالییەکە پیشانداوە، بەڵام پێناچێت تیمەکەی جێبهێڵێت.  کڵۆپ لە کۆتایی ئەم وەرزە لیڤەرپوول جێدەهڵێت و یانەکەی مێرسیساید وێڵە بەدوای دۆزینەوەی جێگرەوەیەک.

لەلایەکی دیکەوە، داهاتووی دەیڤد مۆیس لەگەڵ وێستهام رووننییە، ئەمڕۆ چەند میدیایەکی بەریتانی گرنگی یانەکەی لەندەنییان بە ئامۆریم بڵاوکردەوە، بەڵام رۆژنامەی رێکۆرد دەنگۆکانی رەتکردەوە.

بەگوێرەی دوایین راپۆرتە رۆژنامەکانییەکان بێت، ئامۆریم لە لەندەن لەگەڵ نوێنەرانی وێستهام کۆبووەتەوە، بەڵام نەگەیشتووەتە رێککەوتن.

فابریزیۆ رۆمانۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی نێوان ئامۆریم و لیڤەرپوول روونیکردووەتەوە، ماوەی هەفتەیەکە، گفتوگۆکانی نێوان ئامۆریم و لیڤەرپوول وەستاون. هەرچەندە ئۆفەرەکەی وێستهام گەورەترە لە ئۆفەرەکەی لیڤەرپوول، بەڵام رۆژنامەی رێکۆرد رەتیدەکاتەوە سپۆڕتینگ جێبهێڵێت.

سپۆڕتینگ لیسبۆن بە سەرکردایەتی ئامۆریم وەرزێکی ناوازە پێشکەش دەکات، بە جیاوازی حەوت خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی پۆرتوگالیدا دێت و گەیشتووەتە یاری کۆتایی جامی پۆرتوگال، کە بڕیارە 26 مانگی داهاتوو بەرامبەر پۆرتۆ یاری بکات.

دوور لە ئامۆریم، هەریەکە لە رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری برایتن و ئاڕن سڵۆت، راهێنەری فاینۆرد پاڵێوراوی سەرەکین بۆ شوێنگرتنەوەی کڵۆپ. هەرچەندە بەم دواییە دەنگۆی جۆزێ مۆرینیۆش زیادبووە، بەتایبەت دوای ئامادەبوونی لە یاری رابردووی لیڤەرپوول بەرامبەر فولهام لە کڕاڤن کوتەیج.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد، لیڤەرپوول پەیوەندی بە ئاڕن سڵۆتی راهێنەری فاینۆرد كردووە.

ئارن سڵۆت لەگەڵ فاینۆرد ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن و بە كۆكردنەوەی 72 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی نایابی هۆڵەندا دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button