ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نەسڕ لە گواستنەوەی دی بروین نزیکدەبێتەوە

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعودی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کێڤن دی بروینی بەلجیکی چڕ دەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، نەسڕی سعودی دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە گرێبەست لەگەڵ کێڤن دی بروینی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی واژۆ بکات.

بەپێی زانیارییەکانی گالێتی، لە چەند هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکاری یانە سعودیەکە لەگەڵ شاندی یانە ئینگلیزییەکە کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی کێڤن دەکەن.

گالێتی ئاماژەی بەوەش کردووە، نەسڕ تاکە یانەی سعودی نابێت، کە هەوڵی گواستنەوەی دی بروین بدات، بەڵکو یانەی دیکەی خولی رۆشن خۆیان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە ئامادە کردووە.

گرێبەستی یاریزانە تەمەن 32 ساڵانییەکە لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی 2025 بەسەردەچێت، سعودیەکان دەیانەوێت ئەو هەلە بقۆزنەوە و کێڤن بەرەو خولی رۆشەن پەلکێش بکەن.

کێڤن دی بروین لەگەڵ مان سیتی

بابەتی زیاتر

Back to top button