ئیسپانیا

لوکاس ڤازکوێس داوا لە راهێنەری ئیسپانیا دەکات خەونەکەی بهێنێتە دی

یاریگا-

لوکاس ڤازکوێس حەز و ئارەزووی خۆی ناشارێتەوە بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆ و داوا لە دی لا فوێنتیسی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات کە بانگهێشتی بکات.

ڤازکوێز سەرەڕای ئەوەی یاریزانێکی یەدەگە، شەوی رابردوو لە پێکهاتەی سەرەکی مەدرید بوو لە کلاسیکۆ و ئاستێکی  زۆر بەرزی نیشاندا. پاش یارییەکە لە چاوپێکەوتنێکی نێو یاریگادا ڤازکوێس وتی ”

هیوادارم دی لا فوێنتی یارییەکەی بینیبێت و منی لە یاد بێت، خەونی من ئەوەیە بانگهێشتی یۆرۆ بکرێم.

لویس دی لا فوێنتێسی راهێنەر شەوی رابردوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادە بوو، ناوبراو لەوکاتەوەی بووەتە راهێنەری وڵاتەکەی، لەلایەن هاندەرانی مەدریدەوە بەوە تۆمەتبار دەکرێت لایەنگیری بارسایە و بە کەمی یاریزانانانی ریاڵ مەدرید بانگهێشت دەکات.

کۆتا یاری ڤازکوێس بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەر لە شەش ساڵ و لە جامی جیهانی 2018 بوو کە تەنها چوار خولەک لەو پاڵەوانێتییە یاری پێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button