عێراقکوردستان

دهۆک بە هیوای یەکەم سەرکەوتن بەرامبەر یانەی نەفتی ناوەڕاست یاری دەکات

لە گەڕی 24ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دوو شەممە 22\4\2024 یانەی دهۆک لە نێو یاریگای خۆی و بەبێ هاندەر میوانداری یانەی نەفتی ناوەڕاست دەکات.

بەبێ یاریزان هەرێم تەحسین یانەی دهۆک بە سەرپەرشتی ئەحمەد خەلەفی ڕاهێنەر دوایین یەکەی مەشقی ئەنجامدا و توانای هەر یەک لە یاریزانان لۆکاس مۆزێسی بەڕازیلی و ژیار گۆڤەندی بۆ گەڕاتەوە، یانەی دهۆک تا ئێستا لە مێژوودا چوار جار بەرامبەر یانەی نەفتی ناوەڕاست یاری کردووە کە تیایدا یەک شکست و سێ بەرامبەر بوونی هەیە و تا ئێستا نەیتوانیوە هیچ سەرکەوتنێک تۆمار بکات، ڕێژەی کەمی ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان هەر دوو یانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەوا یانەی دهۆک لە ساڵی 2015 تاوەکو 2022 لە خولی عێڕاق کشابوویەوە و بەشداری نەکردبوو، یەکەم یاری نێوانیان لە 26 \ 10 \ 2015 بووە کە بە ئەنجامی 3 _ 1 یانەی نەفتی ناوەڕاست براوە بووە، کۆتا یاریشیان لە گەڕی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بوو کە لە شاری نەجەف لە 19 \ 11 \ 2023 بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

بە هۆی سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق یاریەکە بەبێ هاندەر بەڕێوە دەچێت، هاندەرانی دهۆک بە دانانی شاشەیەکی گەورە لە پاڕکی ئازادی بینەری یاریەکە دەبن، یانەی دهۆک لە پلەی پێنجەمە بە 34 خاڵ و یانەی نەفتی ناوەڕاستیش بە 10 خاڵ لە کۆتا ڕیزبەندی یانەکانی  خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

Back to top button