ئیسپانیاگرنگترین

تێر شتیگن:ئەوەی بەرامبەر ریال مەدرید روویدا، شەرمەزارییە بۆ جیهانی تۆپی پێی

تێناگەم بۆچی پارە نییە بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا له‌ لالیگا

یاریگا –

گۆڵپارێزی بارسێلۆنا، مارک ئاندرێ تێر شتیگن، دوای دۆڕاندنیان له‌ کلاسیکۆ بە توڕەییەوە ده‌ركه‌وت و گوتی، ئەوەی بەرامبەر ریال مەدرید روویدا، شەرمەزارییە بۆ تۆپی پێی جیهان

ریال مه‌درید له‌ گه‌ڕی 32ی لالیگا له‌ كلاسیكۆ له‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ بارسێلۆنای برده‌وه‌، دوای ئەوەی لامین یامال لە خولەکی 28 شووتێکی ئاڕاستەی گۆڵ کرد، ئاندرێ لونین تۆپەکەی گەڕاندەوە، مشتومڕێکی زۆر لەسەر گۆڵەکە دروستبووە و ناوبژیوان دوای گەڕانەوە بۆ ڤار، گۆڵەکەی هەژمار نەکرد.

تێر شتیگن لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: ناتوانم وشەیەک بدۆزمەوە بۆ ئەوەی روونی بکەمەوە کە لەسەر هێڵی گۆڵ چی روویدا، هه‌مووان ده‌زانن گۆڵ بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە شەرمەزارییە بۆ تۆپی پێی جیهان، ئەم جیهانە پارەیەکی زۆر خەرج دەکات، تێناگەم بۆچی پارە نییە بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا له‌ لالیگا، کە له‌  خولەکانی دیکە هه‌یه‌.

سەبارەت بە لێدانی سزای ریال مەدرید کە لەلایەن ڤینیسیۆس جونیۆرەوە جێبەجێکرا و گۆڵی یەکەمی ریال مەدرید و گۆڵی یەکسانکردنەوە بوو  گوتی، لوکاس ڤاسکێز زیرەک بوو، لێدانی سزاکەی وه‌رگرت ئه‌و به‌دوای ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕا.

له‌ كۆتاییدا رایگه‌یاند، دەبێت سەیری خۆمان بکەین، خولەکە بەدەست ئێمە نییە، لەلایەکی دیکەشەوە، ئەوەی روویدا لێدانێكی كوشنده‌ بوو، بریاره‌كانی ناوبژیوان سه‌رسورهێنه‌ربوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button