ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی هێرشێکی توند دەکاتە سەر لالیگا

چۆن دەبێ تێکنۆلۆجیای گۆڵ نەبێت؟

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا رەخنەی توند لە شێوازی بەڕێوەبردنی یارییەکانی لالیگا دەگرێت و پێی وایە لە یاری کلاسیکۆ ستەمێکی گەورەیان لێکراوە.

ریال مەدرید یاری کلاسیکۆی بە ئەنجامی 3-2 لە بارسێلۆنا بردەوە، هەریەکە لە ڤینیسیۆس جونیۆر و لوکاس ڤازکێز و جوود بێڵینگهام گۆڵەکانی ریالییان کرد و کریستێنسن و فێرمین لۆپێزیش دوو گۆڵەکەی بارسایان کرد.

لە خولەکی 28دا، ناوبژیوان گۆڵێکی لامین یامالی رەتکردەوە، دوای گەڕانەوەی بۆ ڤار و چاوپێداخشانەوەی گۆڵەکە، کە بە بیانووی تێنەپەڕاندنی هێڵی گۆڵ، رەتکرایەوە.

چاڤی لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

ناتوانین کۆنتڕۆڵییان بکەین، ئەمانە کردەوەی ناوبژیوانن. پێم وایە تیمەکە زۆر باش یاری دەکات. رکابەرییەکی توندمان کرد و لەنێو یاریگای خۆیان، لە ریال مەدرید باشتربووین. پێم وایە شایەنی سێ خاڵی یارییەکە بووین و هەست بە نادادپەروەرییەکی زۆر دەکەم. هەست دەکەم، یارییەکی زۆر نادادپەروەرانە بوو.

لە دوای زیادبوونی رەخنەکانی سەر لالیگا و نەبوونی تێکنۆلۆجیای هێڵی گۆڵ، خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسویەتی

بێ کۆمێنت – No Comment.

لالیگا تاکە خولی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپایە کە تێکنۆلۆجیای گۆڵ بەکارناهێنێت.

جیاوازی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بۆ 11 خاڵ بەرزبووەوە و تەنیا شەش یاری بۆ تەواوبوونی ئەم وەرزەی لالیگا ماوە.

29ی مانگ بارسێلۆنا لە مۆنجویک میوانداری ڤالێنسیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button