ئیسپانیاگرنگترین

یارییەکەی بەرامبەر کۆڤێنتری شەرمەزاریی بوو یان دەستکەوت؟ تێن هاخ وەڵام دەداتەوە

یاریگا –

جارێکیتر مانچێستەر یونایتد و ڕاهێنەرەکەی هاتنەوە بەر باس بەهۆی ئاست و ئەنجامەکانەوە و ئەم جارە لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا، ئەگەرچی خۆیان گەیاندە فیناڵی جامەکە لەسەر حیسابی کۆڤنتری سیتی.

لە سیناریۆیەکی چاوەڕواننەکراو و نامۆدا دوای ئەوەی تیمەکەی ئێریک تین هاگ تا خولەکی 71 بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لەپێش بوون، یانەکەی پلەی هەشتەمی چامپیونشیپ ڕاپەڕینێکی گەورەی بەرپا کرد و پێش کۆتایی کاتی ئاسایی یاریەکە توانی یەکسانی بکاتەوە. ئەوە جگە لەوەی لە کۆتا چرکەکانی گێمی زیادکراوی دووەمیشدا بەهۆی ئۆفسایدەوە گۆڵی بردنەوەیان لێ شێوێنرا و تا بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان دەرفەتی سەرکەوتنیان دایەوە بە مانچێستەر.

سەبارەت بەو ئەنجامە چاوەڕواننەکراوە و سیناریۆکانی یارییەکە، راهێنەرە هۆڵەندیەکە نەیویست لە ئاستی خۆیان و ئەنجامەکە کەم بکاتەوە و وتی

ئەم یارییە مایەی شەرم نییە. من وشەیەکی لەو شێوەیە نابینم. بەڵکوو دەستکەوتێکی گەورەیە.

تین هاگ پاساوی بۆ قسەکەی هێنایەوە بەوەی له ماوەی دوو ساڵدا دوو جار گەیشتوونەتە یاریی کۆتایی و وتی

لە ماوەی دوو ساڵدا دوو جار گەیشتووینەتە فیناڵ لەنێو ئەو هەموو نسکۆیەی تووشمان هات، تەنانەت ئەمڕۆیش 3-3.

ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە. سەدەیەک پێش ئێستا مانچێستەری گەورەی زەمان توانیبووی سێ جار بگاتە کۆتایی. بەڵام ئێمە دوو ساڵە لەسەریەک دەگەینە کۆتایی.

مانچێستەر لە پریمەرلیگیش چوار یارییە تامی بردنەوەی نەکردووە. سێ دۆڕان و یەکسانبوونێکی هەیە.

لە یاریی کۆتایی جامەکە، هاوشێوەی وەشانی ڕابردوو، رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبنەوە کە ساڵی رابردوو لە بەرژەوەندی کوڕانی پیپ گواردیۆلا کۆتایی هات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button