ئیسپانیاگرنگترین

چیتر مامەڵەکردن لەسەر ئەم یاریزانەی بارسا “قەدەخە” نییە

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە گوێ لە دەستپێشخەریی کڕیارەکان بگرێت بۆ فۆشتنی یاریزانێکی کە تا ماوەیەکیش باس لەوە دەکرا “قەدەخە” بووە مامەڵەی لەسەر بکرێت.

رۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی، کۆڵەگەی دڵی بەرگری یانەکە کە هیوای کەتەلۆنییەکان بوو بۆ هێڵی بەرگری، هاوینی 2018 لە یانەی بێستۆن ریڤەری وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ بارسێلۆناو لە ریزی پلە دووی ئەو یانەیە بەردەوام بوو. ساڵی دواتر یەکەمین یاری فەرمی خۆی بە درێسی بلاوگراناوە ئەنجام دا بە دیاریکراوی لە 6ی ئۆکتۆبەری 2019.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئالفرێدۆ مارتینێزی رۆژنامەنووس لە مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئێستا چیتر ئاراوخۆ “قەدەخە” نییە بۆ مامەڵە لەسەرکردن و بارسا ئامادەیە گوێ لە ئۆفەری یانە خوازیارەکانی بگرێ و بۆ فرۆشتنی.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایشی کردووە کە بارسێلۆنا باوەڕیان وایە هەر دەستپێشخەرییەکیان پێ بگات نرخی لە 100 ملیۆن یۆرۆ زیاتر دەبێ.

بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییە دوای چڕبوونەوەی هەواڵە جیاوازەکانی مانگ و چەند مانگی ڕابردوو دێت بەوەی بایەرن میونخ رژدە لەسەر چوونە پێشەوە لە گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 25 ساڵانەکە.

نرخی ناوبراو کاتێک گواسترایەوە کامپ نو، تەنها 1.7 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 3.5ی دیکەی گۆڕانکارییەکان بوو.

بارسا قەیرانی دارایی هەیە و هێشتا نازانرێت بە فرۆشتنی ئاراوخۆ بەو بڕە پارەیە، کام یاریزان بۆ پێگەکەی دەگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button