ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

دوای دۆڕانیان لە کلاسیکۆ؛ چاڤی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات

یاریگا –

دوای دۆڕانیان لە یاریی کلاسیکۆ، چاڤی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە بەرپرسانی بارسێلۆنا دەکات.

رادیۆی “RAC1“ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دوای دۆڕانەکەیان لە یاریی کلاسیکۆ، چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنای ئیسپانی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە، کۆبوونەیەکی بەپەلە بکەن بۆ ئەوەی لەبارەی بەردەوامبوونی بۆ وەرزی داهاتوو گفتوگۆ بکەن.

چاڤی داوای گەرەنتی دەکات بۆ گواستنەوەی یاریزانان بۆ ئەوەی لە راهێنەرایەتیکردنی بارسێلۆنا بەردەوام بێت، رۆژنامەکانی سپۆرت و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنیش رایانگەیاندووە، چاڤی ئامادەیە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، بەو مەرجەی گەرەنتی بۆ گۆڕانکاریی تیپەکەی پێبدرێت.

چاڤی سەرەتای ئەمساڵ بەفەرمی رایگەیاند، کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەهێنێت و لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوام نابێت، لەکاتێکدا هێشتا ساڵێکی دیکە لە گرێبەستەکەی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button