ئیسپانیا

بێڵینگهام ئەمشەو دەتوانێت رێکۆردێکی لەگەڵ کریستیانۆ یەکسان بکاتەوە

یاریگا –

جود بێلینگهام، لە یاری یەکەم هۆکاری سەرکەوتنی ریال مەدرید بوو. ئەمشەو، چانسی ئەوەی هەیە کە ناوی خۆی هاوتای کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ڤان نیستلرۆی لە مێژووی کلاسیکۆ بهێڵێتەوە.

گێمی یەکەمی ئێل کلاسیکۆ لە مۆنتجۆیک بۆ مەدریدییەکان بە باشی بەڕێوە نەچوو. بارسا تیپی باشتر بوو لە یاریگادا و توانی بە گۆڵێک گێمی یەکەم بباتەوە. بەڵام دواتر لە گێمی دووەم دا بێڵینگهام ئەنجامەکەی پێچەوانە کردەوە.

گێمی دووەم بە لێدانێکی بەهێزی جود بێلینگهام یەکسان بوو، ئەستێرە ئینگلیزەکەش لە کۆتا خولەکی یارییەکەدا توانی گۆڵی دووەمی بکات، بەجۆرێک ریال لە یاریگای بارسا بە ئەنجامی 1-2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ئەوە یەکەم ئێل کلاسیکۆی فەرمی جود بێلینگهام بوو و توانی لەم یارییە دەبڵ بکات. ئەگەر ئەمشەو جارێکیتر جود بتوانێت گۆڵی بارسا بکاتەوە، ئەوا ژمارەی پێوانەیی دوو ئەستێرەی پێشووی ریال یەکسان دەکاتەوە کە بریتین لە رۆناڵدۆ و ڤان نیستلرۆی کە لە یەک وەرزدا لە هەردوو یاریی لالیگادا گۆڵیان لە بارسێلۆنا کردووە.

رۆناڵدۆ گۆڵکاری مەدرییەکانە لە مێژووی کلاسیکۆدا، هەروەها نیستلرۆی لە وەرزی 2006-2007 گۆڵی یەکەمی ریالی تۆمارکرد و لە یاری یەکەمدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک پێشکەوتن و لە یاریی گەڕانەوەشدا دوو گۆڵی تۆمارکرد، کە بە ئەنجامی 3-3 یەکسانبوون. ئەمە دەبێتە چالێنجێکی گەورە و سەرنجڕاکێشی جود لە یارییەکەی ئەمشەودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button