بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان دەستبەرداری میلان دەبێت

یاریگا –

لە مێرکاتۆی هاوینە پاریس سانجێرمان دەستبەرداری میلان شکرینیار دەبێت.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، ستافی تەکنیکی یانەی پاریس سانجێرمان لە ئاستی میلان شکرینیار رازی نین و بەنیازن لە مێرکاتۆی هاوینە دەستبەرداری یاریزانەکە بن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لیکیپ، سانجێرمان دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای بەرگریکارێکی دڵی بەرگری تا بیکات بە شوێنگرەوەی بەرگریکارە سلۆڤاکییەکە.

بەرگریکارە تەمەن 29 ساڵانییەکە لە هاوینی رابردوو ئامادە نەبوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان نوێبکاتەوە، بە گرێبەستێکی ئازاد و بە بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانە فەڕەنسییەکە کرد.

لەم وەرزەش بە درێسی پاریس بەشداری 26 یاری کردووە، بەشێوەیەکی گشتی 1,910′ خولەک یاری کردووە و یەک گۆڵیشی بۆ تیپەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button