چامپیۆنزلیگگرنگترینیاریگا

ئەو ئامۆژگارییەی ریال مەدریدی سەرخست؛ راهێنەری گۆڵپارێزان پێش یارییەکەی مان سیتی چی بە لونین گوتبوو؟

یاریگا –

رۆژنامەیەکی ئیسپانی رێنماییەکانی راهێنەری گۆڵپارێزانی ریال مەدرید پێش لێدانە یەکلاکەرەوەکانی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات، کە بە لونین گۆڵپارێزی ریال مەدریدی دابوو.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لویس لۆپێز راهێنەری گۆڵپارێزانی ریال مەدرید پێش ئەوەی لێدانە یەکلاکەرەوەکان جێبەجێ بکرێن، بە ئاندریێ لونین گۆڵپارێزی ئۆکراینی یانەکەی گوتبوو، لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە ناوەڕاستی گۆڵ بمێنێتەوە و خۆی بۆ لایەکان هەڵنەدات، چونکە بەگوێرەی ئەو هەڵسەنگاندنەی راهێنەرەکە بۆ پێناڵتییەکانی یاریزانانی مان سیتی کردبووی، دڵنیابوو چەند یاریزانێکی مان سیتی بۆ ناوەڕاستی گۆڵ شووت دەکەن.

لونین رێنماییەکەی راهێنەرەکەی وەکو خۆی جێبەجێکرد و هەرزوو پێناڵتی بێرناردۆ سیلڤای گەڕاندەوە و دواتریش پێناڵتی ماتیۆ کۆڤاسیچی گەڕاندەوە و یانەکەی گەیاندە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

ریال مەدرید رۆژی 30ـی ئەم مانگە لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریی چوون رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button