ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا سوورە لەسەر گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ

یاریگا –

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ چڕکردووەتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا رژدە لەسەر گواستنەوەی دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی و دەیەوێت هاوینی داهاتوو کۆتایی بە گرێبەستەکەی بهێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی موندۆ، دانوستان لە نێوان بارسا و ئولمۆ لە ئارادایە، بەڵام گرفتی سەرەکی یانە کاتالۆنییەکە ئەوەیە چەند یانەیەکی دیکەش چاویان لەسەر یاریزانەکەیە و خۆیان بۆ گواستنەوە ئامادە کردووە.

بەپێی دەنگۆکان جیا لە بارسا، هەریەکە لە یانەکانی مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و ئارسیناڵ لە ئینگڵتەڕا، بایرن میونشن لە ئەڵمانیا و ریال مەدرید لە ئیسپانیا گرنگی بە یاریزانەکە دەدەن و ئارەزوو دەکەن گرێەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

یاریزانە ئیسپانییەکە لە هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە تا هاوینی 2027 نوێکردەوە، بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە، هەر یانەیەک یاریزانەکەی بوێت لە هاوینی داهاتوو دەتوانێت بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە.

هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانییەکە لە هاوینی 2020 بە بڕی 29 ملیۆن یۆرۆ لە دینامۆ زەگرابەوە پەیوەندی بە لایپزیگ کرد، بە درێسی ئەو یانەیە 145 یاری کردووە، 29 گۆڵی کردووە و 34 گۆڵیشی درووستکردووە.

دوو نازناوی جامی ئەڵمانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیاشی لەگەڵ لایپزیگ بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button