ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواردیۆلا مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت لە هاوینی 2025 پێپ گواردیۆلا مانچێستەر سیتی جێبهێڵیت.

ماڵپەڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، رەشبینییەک لەناو ئیدارەی مانچێستەر سیتی بڵاوبووەتەوە و ترسیان هەیە پێپ گواردیۆلا لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و یانەکە جێبهێڵێت.

هەر بەهۆی ئەو ترسە، ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە لە ئێستاوە خۆیان بۆ قۆناخی دوای پێپ ئامادەکردووە، دەیانەوێت رۆیشتنی راهێنەرە ئیسپانییەکە کەمترین زیانیان پێبگەیەنێت و داهاتوویی تیپەکە نەکەوێتە مەترسییەوە.

سیتیزن بۆ ئەو مەبەستە شوێنگرەوەیەکی گونجاوی دۆزیووەتەوە، ئیدارەی یانەکە میشێلی راهێنەری ئێستای جیڕۆنای ئیسپانی وەک شوێنگرەوەی گواردیۆلا سەیردەکەن.

میشێل لەم وەرزە لەگەڵ جیڕۆنا ئاستێکی سەرسوڕهێنەری هەیە، تیپەکە بۆ ماوەیەکی زۆر رکابەری ریال مەدرید و بارسێلۆنای دەکرد و چەندین هەفتە بەدوای یەک پێشەنگی خولەکەی گرتبوو.

گواستنەوەی ئەو راهێنەرەش بۆ مانچێستەر کارێکی زەحمەت نییە، چوونکە یانە ئیسپانییەکە لەلایەن هەمان خاوەنەکانی مانچێستەر سیتی خاوەندارێتی دەکرێت.

میشیل، راهێنەری جیرۆنا

هاوکات رێلێڤۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، گواردیۆلا لەگەڵ ئیدارەی مانچێستەر سیتی زۆر ئاسوودەیە، چوونکە بەتەواوی سەربەستە و دەست لە کارەکانی وەرنادەن، بەڵام ساڵانێکی زۆرە بەتەنیا لە مانچێستەر دەژی، هەست بە شەکەتی دەکات و دەیەوێت نزیک خانەوادەکەی بکەوێتەوە.

بۆیە پێشبینی دەکرێت وەرزی داهاتوو کۆتا وەرزی گواردیۆلا بێت لەگەڵ یانەکەی شاری مانچێستەر، لە هاوینی 2025 و وەرزێک دوای یۆرگن کڵۆپی راهێنەری لیڤەرپوول، ئەویش ماڵئاوایی لە پرێمەرلیگ بکات

گواردیۆلا و کڵۆپ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button