ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زیدان دەبێت بە راهێنەری بایرن میونشن؟

یاریگا –

زینەدین زیدانی فەڕەنسی نابێت بە راهێنەری داهاتوویی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستی، کە دەڵێن گوایە زیدان نزیکە لە پەیوەندیکردن بە بایرن میونشن.

فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم قۆناخەی ئێستا راهێنەرە فەڕەنسییەکە لە لیستی پاڵێوراوەکانی یانە باڤارییەکە نییە، پشتڕاستیکردووەتەوە کە هیچ پەیوەندییە لە نێوان زیزۆ و بایرندا نییە.

بایرن دەیویست لە وەرزی نوێ جولیان ناگلیسمان بگەڕێتەوە یانەکە، بەڵام راهێنەرە لاوەکە ئەمڕۆ ئۆفەرەکەی یانەکەی پێشووی رەتکردەوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نوێکردووەتەوە.

چابی ئاڵۆنسۆش یەکێکی دیکەبوو لە بژاردەکانی باڤارییەکان، بەڵام ئەویش دووپاتیکردەوە، کە وەرزی داهاتووش لە لیڤەرکوزن دەمێنێتەوە و یانەکەی جێناهێڵیت.

لەکۆتایی ئەم وەرزە تۆماس توخێل ماڵئاوایی لە بایرن میونشن دەکات، کە توخێل لە بەهاری 2023 لە شوێنی ناگلیسمان بوو بە راهێنەری نوێی یانەکە، بەڵام بەهۆی سەرنەکەوتنی لە ئەرکەکەی ئەم وەرزە کۆتا وەرزییەتی لە میونشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button