عێراقکوردستان

یاریزانێکی پێشووی یانەکە لە سەر دۆخی یانەی هەولێر هاتە دەنگ

چەند ڕۆژێکە کێشەکانی یانەی هەولێر قوڵبونەتەوە و بۆ جارێکی تریش یاریزانان پێش یاریان بەرامبەر یانەی شوڕتە هەڕەشەی ئامادە نەبوون دەکەن.

یاریزانانی یانەی هەولێر 75 ڕۆژە هیچ شایستە داراییەکیان وەرنەگرتووە و دەڵێن ئەگەر لەم دوو ڕۆژەدا مووچە و شایستە داراییەکانمان نەدەنێ ئەوا بەرامبەر یانەی شوڕتە ئامادە نابین و یاری ناکەین، میران خەسرۆ یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر لە سەر بارودۆخی یانەکەی هاتە دەنگ و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک دەڵێت: گلەیی بێت لۆ هەمووان کە یانەی هەولێریان بەو ڕۆژە گەیاند ، هەموو ساڵ هەمان کێشە ، کاکە مانگانە داهاتت چەندە ، بەو پارە تیپ دروست بکە ، تاکو تووشی کێشە نەبی ، پارەی زۆر خەرج بکەی یان کەم خەرج بکەی یانەی هەولێر هەر لە ناوەراستی ریزبەندیە، بتەوێ لە چوار تیپی یەکەمی ریزبەند بیت لەگەڵ رێزم بەو یاریزانانە نایێت.

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 21\4\2024 کاتژمێر 8ـی شەو لە گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یانەی هەولێر بە کۆمەڵێ کێشەوە ڕووبەڕووی یانەی شوڕتە ببێتەوە کە ئێستا لە ڕیزبەندی یەکەمی خولەکەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button