ئه‌ڵمانیا

کۆتا هەڵوێستی بایەرن لەسەر موسیالا

یاریگا –

یانەی بایەرن میونخ کۆتا هەڵوێستی خۆی لەبارەی داهاتووی جەمال موسیالا خستووەتە ڕوو.

ماوەیەکە دەنگۆی ڕۆیشتنی لاوە ئەڵمانیەکە لە بایەرن بەرچاوترین دەنگۆیەکان بوو. بەڵام بایەرن دەنگوباسەکانی پێچەوانە کردووەتەوە و بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان باڤارییەکان ڕوون لە هەڵوێستەکەیان لەسەر پلانیان بۆ موسیالا و، لەو ڕووەوە فابریزۆ ڕۆمانۆ ئاشکرای کردووە کە هیچ نیازێکیان نییە لەم هاوینەی دێت گەوهەرەکەیان بفرۆشن.

رۆمانۆ ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە بایەرن لەپێناو قایلکردنی جەمال، بەم زووانە پێشنیاز دەخەنە بەردەمی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و زیادکردنی مووچەکەیشی لەگەڵ گۆڕاکارییەکان.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، یانەکانی پریمەرلیگ و ئیسپانیایش بەردەوامن لە چاودێریکردنی جەمال، بەڵام هیچ گفتوگۆیەک لەو بارەیەوە ڕووی نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button