عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ یانەی هەولێر بیر لە کشانەوە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکاتەوە

یاریگا –

یانەی هەولێر بەهۆی قەیرانە داراییەکانی یانەکە بیر لەوە دەکاتەوە لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بکشێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر گفتوگۆ لەبارەی بڕیاری کشانەوەیان لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکەن، بەرپرسانی یانەکەی قەڵاومنارە بەهۆی قەیرانی دارایی یانەکە بیر لەوە دەکەنەوە ئەم وەرزە تەواو نەکەن و لە خولەکە بکشێنەوە، کە تاوەکو ئێستا 22 گەڕ لە خولەکە بەڕێوەچووە، یانەکەی پایتەخت هێشتا 17 یاریی لە خولەکە ماوە و لە جامیش کراوەتە دەرەوە.

یاریزانانی یانەی هەولێر مووچەی مانگەکانی شوبات و ئاداریان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا ئێستا لە کۆتاییەکانی مانگی نیسانداین، هەربۆیە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانیان کرد، بەڵام دواتر گەڕانەوە و بڕیاریان داوە تاوەکو رۆژی یاریی شوڕتە راهێنان بکەن، بەڵام ئەگەر مووچەکانیان پێنەدرێت ئامادە نین لە یاریی بەرامبەر شوڕتە ئامادە بن.

هەولێر کە بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ لە پلەی چواردەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت، رۆژی یەکشەممە (21ـی نیسانی 2024) لە گەڕی بیست و سێیەمی خولەکە میوانداریی شوڕتە دەکات، لەکاتێکدا پێش ئەو یارییە هێشتا راهێنەری یانەکە بەفەرمی یەکلا نەکراوەتەوە و قەحتان جەسیر سەرەڕای ئەوەی سەرپەرشتی راهێنانەکانی یانەکە دەکات، بەڵام ئامادە نییە بەبێ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی یانەکە گرێبەستەکەی واژۆ بکات و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە دەست.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، گەنجینەی یانەی هەولێر هێندە بەتاڵە لە یارییەکانی ئەمدواییەی بۆ گەشتکردن بۆ یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کێشەی دابینکردنی خەرجی گەشتەکانی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button