ئینگلتەراگرنگترین

گۆڕانکاری گەورەی لە جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا دەکرێت

یاریگا –

لە وەرزی داهاتووەوە یاری چوون و هاتن لە جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا ناکرێت.

کەمێک لەمەوبەر بەشێوەیەکی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئینگڵتەڕا رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نوێی نێوان یەکێتییەکە و پرێمەرلیگ، چەند گۆڕانکارییەکیان لە یاساکانی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا کردووە، ئەمەش لەپێناو ئەوەی جامەکە بەروپێشتر ببەن.

تا ئەم وەرزەش کاتێک یاری یەکەمی نێوان دوو یانە بە یەکسانبوون کۆتایی دەهات، ئەوە یارییەکە لە یاریگای یانەی میوان دووبارە دەکرایەوە، بەڵام گۆڕانکاری لەو یاسایە کراوە، لە وەرزی داهاتووەوە لە قۆناخی یەکەمەوە تەنیا یەک یاری دەکرێت، یاری چوون و هاتن نامێنێت.

هەوەها لە رابردوودا یارییەکانی جامەکە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەڕێوەدەچوو، بەڵام لە وەرزی داهاتوودا گۆڕانکاری بەسەر کاتی یارییەکان دەکرێت، لەمەودوا لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە یارییەکانی جامەکە بەڕێوەدەچن.

جیا لەوەش لەو رۆژانەی کە یاری جامەکە هەبێت هیچ یارییەکی پرێمەرلیگ بەڕێوەناچێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی لەو کاتانە سەرنجی هاندەران تەنیا لەسەر جامەکە بێت و یانەکانیش گرنگییەی زیاتری پێبدە.

بابەتی زیاتر

Back to top button