ئیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ریال مەدرید چوار ساڵ پرێمەرلیگ دەباتەوە دواوە

یاریگا –

ریال مەدرید تیپەکانی خولی ئینگلیزی گەڕاندەوە بۆ ژمارەیەکی نەرێنی کە لە ماوەی چوار ساڵدا لە چامپیۆنزلیگ بەدەست نەهاتبوو.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا سەرکەوتوو بوو لە دوورخستنه‌وه‌ی دوایین تیپی ئینگلیزی لە چامپیۆنزلیگ ئه‌ویش یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بوو، دوای ئەوە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا بە لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ لە مانچێستەر سیتی بردەوە.

بەپێی تۆڕی ئاماری سکواوکا، له‌ دوای وه‌رزشی 2019-2020 یه‌كه‌مجاره‌ هیچ تیپێكی ئینگلیزی له‌ قۆناخی پێشكۆتایی چامپیونزلیگ نه‌بێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا لە پاڵەوانێتییەکە دەرچوون، هاوکات ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی کۆتاییان بە ركابه‌رییه‌كانیاهات دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناخی هه‌شت دوورخرانه‌وه‌.

جێگای سەرنجە کە دوایین جار کە ئەم ژمارە نەرێنییە لە وه‌رزی ٢٠٢٠ دووبارە بووەوە، كه‌ بایرن میونشن سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button