ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

مانوێل نۆیەر ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد

یاریگا –

مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات ژمارەیەكی نایابی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بە ناوی خۆی كرد.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەوەش بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن بایرن میونشن توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.

لە یارییەكەدا مانوێل نۆیەر توانی پارێزگاری لە خاوێنی تۆڕی گۆڵەكەی بكات.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان، مانوێل نۆیەر توانیویەتی 58 یاری پارێزگاری لە خاوێنی تۆڕی گۆڵەكەی بكات. بەوەش ژمارەكەی ئیكەر كاسیاسی شكاند كە 57 یاری پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەی كردبوو.

لە ریزبەندی سێیەم جیانلویجی بۆفۆن دێت كە توانیویەتی 52 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە.

لە قۆناخی پێش كۆتاییدا بایرن میونشن رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button