ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس و كارڤاخال بۆ یاری كلاسیكۆ ئامادە دەبن؟

یاریگا –

دڵەراوكێ لە ناو ریال مەدریدا درووستبووە، دەربارەی هەریەك لە ڤینیسیۆس جونیۆر و دانی كارڤاخال پێش رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا.

وا بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی لالیگای ئیسپانیا.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لەو یارییەدا هەریەك لە ڤینیسیۆس جونیۆر و دانی كارڤاخال تووشی پێكان بوون و بەهۆیەوە كاڕلۆ ئانچێلۆتی بە ناچاری گۆڕانكاری پێكردن.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، ڤینیسیۆس جونیۆر و دانی كارڤاخال هیچ پێكانێكیان نیە و هەردووكیان بۆ یارییەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا بەشێوەیەكی ئاسایی ئامادەن.

لە قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگدا ریال مەدرید رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button