ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئاندرێ لونین: پێشبینی لێدانەكەی بێرناردۆ سێلڤام كرد

یاریگا –

ئاندرێ لونین، گۆڵپارێزی ئۆكرانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەكات.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لە لێدوانەكانی دوای یارییەكەدا بۆ رۆژنامەی ماركا، لونین گوتی:

هەندێك یاری هەیە كە ناتوانیت تۆپەكە بەدەستبهێنیت و بیسەلمێنیت كە تۆ تیمی باشتریت.

كاتێك دەزانیت كە ئازار دەچێژیت، دەبێت ئاگادار بیت و بە باشی سەرنج بدەیت، بەتایبەت كاتێك لە دەرەوەی یاریگای خۆت بەرامبەر یانەیەكی بەهێزی وەك مانچێستەر سیتی 120 خولەك یاری دەكەیت.

سوپاس بۆ هاوڕێكانم بۆ ئەو هەوڵانەی بۆ بەرگریكردن لە گۆڵەكەمان دایان.

هەموو شتێكم لەسەر لێدانە یەكلاكەرەوەكان ئامادە كرد، سەرجەم یاریزانەكانی مانچێستەر سیتیم خوێندەوە كە بۆ كوێ لێدانەكان جێبەجێ دەكەن، پێش هەر لێدانێك لەگەڵ هاوڕێكانم قسەم لەسەر دەكرد و ئەوانیش پاڵنەریان بۆ درووست دەكردم.

خۆشبەختانە لە لێدانەكەی بێرناردۆ سێلڤا نەچوومە گۆشەكانەوە و بە خۆمم گوت لە ناوەڕاستدا دەوەستم لەوانەیە بۆ ناوەڕاستی لێبدات، هەر ئەوەش روویدا.

ئەزمونێكی قورس بوو، سەختترین یاری ژیانی وەرزشیم بوو، رانەهاتبووم بەمجۆرە یارییانە، بەڵام وەك ریال مەدرید بەسەریاندا تێپەڕیم، توانیمان سەركەوین بۆ پێش كۆتایی.

لە قۆناخی پێش كۆتاییدا ریال مەدرید رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button