ئیسپانیا

دیکۆ شوێنگرەوەی چاڤی لە بارسێلۆنا ئاشکرا کرد

یاریگا –

ئەمڕۆ هەردوو پێگەی سپۆرت و ئاس نووسیویانە، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا، دیکۆ، رافا مارکێزی بە باشترین شوێنگرەوە بۆ چاڤی دەزانێت.

کرانە دەرەوە لە چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی پاریس سانجێرمان پێویستە بڕیاردان لەسەر ئەوە خێراتر بکات کە وەرزی داهاتوو کێ دەبێتە راهێنەری تیپی یەکەمی بارسێلۆنا.

ئێستا لە بارسا گرنگی بە یاریی هەفتەی داهاتوویان بەرامبەر ریال مەدرید دەدەن، چونکە بردنەوە وا دەکات بارسا بگاتە پێنج خاڵی سەرەکی و کێبڕکێی پاڵەوانێتییەکە گەرمتر دەبێت. هەر شتێک جگە لە بردنەوە مانای ماڵئاوایی لە ناسناوی لالیگایە. وەرز بۆ یاریزانانی چاڤی کۆتایی هات و پێویستە بە زووترین کات راهێنەری وەرزی داهاتوو یەکلایی بکرێتەوە.

رافا مارکێز، راهێنەری تیپی دووەمی بارسێلۆنا

چاڤی لە 27ی یەنایەر دوای شکستەکەی بەرامبەر ڤیاریال رایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یاناکە جێدەهێڵێت و چەندین جاریش دووپاتی کردەوە کە بۆچوونەکەی نەگۆڕاوە.

ئەمڕۆ سپۆرت و ئاس نووسیویانە دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، پێداگری لەسەر رافا مارکێز دەکات، هەرچەندە هەمووان دەزانن بۆچوونی لاپۆرتای سەرۆک مەرجی سەرەکییە بەڵام هەموو شتێک ئەوە دەردەخات کە بژاردەی هەڵبژێردراوی ئیدارەی یانەکە راهێنەری ئێستای تیپی دووەمی بارسێلۆنا، رافا مارکێزە. لە لوتکەی کێشە ئابوورییەکانی بارسا و بەهۆی زۆری تێچووی بژاردەی راهێنەرانی بەناوبانگی جیهانی، بە باشترین بژاردە بۆ جێگرتنەوەی چاڤی دادەنرێت، پێدەچێت لاپۆرتا دژی بیرۆکەکەی دیکۆ نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button