ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسیناڵ نرخی ئێنکێتیای دیاری دەکات

یاریگا –

ئارسیناڵی لەندەنی دەستبەرداری ئێدوارد ئێنکێتیای هێرشبەری دەبێت.

ماڵپەڕی HITC بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ پلانی داناوە لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ئێنکێتیا ببێت، گەنەرز ئامادەیە لە بەرامبەر 40 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری هێرشبەرە ئینگلیزەکەی ببێت.

یانە لەندەنییەکە دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە هێرشبەرێکی گۆڵکار و بەتوانا بگوازێتەوە، هەر بۆیە ئامادەکاری بۆ فرۆشتنی ئێدواردی تەمەن 24 ساڵان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، هەریەکە لە یانەکانی وێستهام یونایتد، کریستاڵ پاڵاس، فولهام و بۆرنمس بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەسەرهێڵن و بە وردی چاودێری بارودۆخەکە دەکەن.

ئێنکێتیا لەم وەرزە بەشداری 36 یاری یانەکەی کردووە، بەڵام تەنیا 6 گۆڵی کردووە و 3 ئەسیستی هەیە، نەیتوانیووە متمانەی تەواوی ئارتێتا بەدەسبهینێت و پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button