ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

دیێگۆ سیمیۆنی: بەخت لەگەڵمان نەبوو

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دڵتەنگی خۆی بە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند دەربری.

شەوی رابردوو بۆرووسیا دۆرتمۆند لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارك میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون دۆرتموند بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ شكستی بە ئاتلێتیكۆ هێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانەكانیدا بۆ ماركا دیێگۆ سیمیۆنی گوتی:

دەكرا لایەنی گۆڵكردنمان لە یاری چوون باشتر بووایە، لە گێمی یەكەم نەمانتوانی گۆڵ بكەین بەڵام لە گێمی دووەمدا باشتر دەركەوتین.

ئەمڕۆ ئەگەر بەخت لەگەڵمان بووایە دەمانتوانی شتێكی زیاتر بكەین، لە هەردوو هێڵی هێرشبردن و بەرگری هێزی خۆمان لەدەستدابوو.

هیچ نییە بۆ گوتن، دۆرتموند لە ئێمە باشتر بوون و دەبێت پیرۆزباییان لێ بكەین.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئاتلێتیكۆ مەدرید ببێتە میوانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.

بابەتی زیاتر

Back to top button