ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیا

شوێنگرەوەی نیکۆ کۆڤاچ دیاریکراوە

یاریگا
دوای دۆرانەکەی بایرن میونشن بەرامبەر ئاینتراخت فرانکفۆرت بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر پێنج گۆڵ، دەنگۆی دونگۆی دوورخستنەوەی نیکۆ کۆڤاچ راهێنەری ئەو یانەیە بڵاوبوەتەوە.

رۆژنامەی بیڵدی وەرزشی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە بەرپرسانی باڤاری لە هەوڵی ئەوەدان ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری ئیتاڵی پێشووی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی رازی بکەن، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی راهێنەری یانەکەیان، هەربۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەم راهێنەرە بەم زووانە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن وەربگرێت.

کۆڤاچ وەرزی رابردوو ئەرکی راهێنەرایەتی بایرن میونشنی وەرگرتووە و لە کۆی 65 یاری لەگەڵ ئەو یانەیە 45 بردنەوە، 12 بەرامبەربوون و 8 دۆڕانی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button