ئه‌وروپایاریگا

سەرۆکی بایەرن: زەحمەتترین شت لای من دەرکردنی ڕاهێنەرە

یاریگانێت- ئۆلیە هۆنیسی سەرۆکی بایەرن میوبخ باسی لەو زەحمەتییە کرد لە ماوەی کارکردنیدا لە کارگێڕیی یانەکە بۆ دەرکردنی بڕیاری لەسەر کار لابردنی ڕاهێنەران.

لەو بارەیەوە گوتی: “زەحمەتترین شت بە لای سەرۆکی یانەوە لەسەر کار لابردنی ڕاهێنەرە، منیش ئەوەم بیرە چەند ئاڵۆز بوو بۆم کاتێک بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەم بۆ ئۆتمار هێتسفیڵد دەرکرد.”

سەرۆکەکە باسی لەو وردەکارییە کرد و گوتی: “ئەوە بوو هێتسفیڵد و یاریدەرەکەیم داوەتی ماڵەوە کرد، خێزانەکەم خواردنی ئامادە کرد. منیش لەگەڵ ڕاهێنەردا بە شێوەیەکی دۆستانە کەوتمە گفتوگۆ لەبارەی ڕۆشتنیەوە. لە شیوەوە تا کاتژمێر 3ی سەرلەبەیانی بەردەوام بووین.”

ئەم گوتانەی هۆنیس لە کاتێکدایە کە دەنگۆی دەرکردنی کۆڤاچی ڕاهێنەر لە ئارادایە لە هاوینی دادێ، بەتایبەت دوای ئەوەی باڤارییەکان هەر لە قۆناغی 16 ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button