ئیسپانیاگرنگترین

لالیگا داهاتی پێوانەیی تۆمار دەکات

سەردەمی دوای پەتای کۆرۆنا دەستیپێکرد

یاریگا –

دەستەی سەرپەرشتیاری لالیگا داهاتەکانی وەرزی 2022-2023ی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ژمارەکان بێت، بەراورد بە وەرزی 2019-2020 لالیگا بەڕێژەی 17.8% داهاتی زیادبووە و پلانی زیاتریان بۆ پەرەپێدانی تۆپی پێی خولەکە داناوە.

بەشی زۆری داهاتەکە لە رێکلامی بازرگانی و ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگاکان بووە و ئەمەش بە نیشانەیەکی ئەرێنی دوای کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا لێکدەدرێتەوە.

یەکەمجارە لە مێژووی لالیگا زیاتر لە 15 ملیۆن هاندەر ئامادەی یارییەکان دەبن و بەشێوەیەکی رێژەیی، نزیکەی 72%ی یاریگاکان بە درێژایی وەرزی رابردوو پڕ هاندەر بوون.

پەتای کۆرۆنا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تۆپی پێی ئیسپانیا دروستکرد و یانەکانی ناچار کرد، بیر لە رێگا چارەی دیکە بکەینەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بڕی 848 ملیۆن یۆرۆ لە وەبەرهێنانی تۆپی پێدا خەرجکراوە و ریال مەدرید بە نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، پشکی شێری بەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button