ئینگلتەراگرنگترین

یەکلاییبووەوە؛ یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد ئۆڵدترافۆرد جێدەهێڵێت

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد کە ئێستا بە خراپترین سەردەمەکانی خۆیدا تێپەڕ دەبێت، دەیەوێت ئەم هاوینەی دێت دەستبەرداری کۆمەڵێک لە یاریزانەکانی بێت تا بتوانێت بە گرێبەستی نوێ ریزەکانی تۆکمەتر بکاتەوە.

لە موەکانی رابردوودا ناوی یاریزانەکانی وەک کاسیمیرۆ، رافایل ڤاران و هاری ماگوایەر و مەیسن گرینوود زۆرترین دەنگۆیان لەسەر بوو کە هاوین ئۆڵدترافۆرد جێدەهێڵن. بەڵام ئێستا و بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆی شارەزای بازاڕی گواستنەوەکان، ناوی ئەنتۆنی مارسیاڵ تا ڕادەیەکی زۆر یەکلا بووەتەوە کە وەرزێکیتر بە درێسی مانیو نابینرێتەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە بەبێ هیچ گومانێک لە زانیارییەکانی هەواڵەکەی بڵاو کردووەتەوە. هاوکات باس لەوەش دەکات ئێستا مارسیاڵ تەنها چاوەڕێی چاکبوونەوەیەتی لە پێکانەکەی. لە مانگەکانی داهاتوو یانەی دڵخوازی خۆی دەستنیشان دەکات.

یاریزانە فەرەنسیەکە کە ئێستا تەمەنی 28 ساڵە، هاوین گرێبەستەکەی کۆتایی دێت. ئەوەش واتا وەک یاریزانی ئازاد پریمەرلیگ جێدەهێڵێت.

مانچێستەر لە ساڵی 2015 بە بڕی 36 ملیۆن پاوەندی پێشەکیی و 21.6 ملیۆنی دیکەی زیادەی دوای گۆڕانکارییەکان مارسیاڵی گواستەوە کە ئەو کات ژمارەیەکی پێوانەیی بوو بۆ گواستنەوەی لاوێک لەو تەمەنەدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button