ئیسپانیاگرنگترین

بەفەرمی راول گاراسیا واز لە یاریکردن دەهێنێت

یاریگا –

بەفەرمی راول گارسیای ئیسپانی لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە یاریکردن دەهێنێت.

کەمێک لەمەوبەر، بەشێوەیەکی فەرمی یانەی ئاتلێتیک بلباو رایگەیاند، راول گارسیای ئیسپانی لە کۆتایی ئەم وەرزە بەشێوەیەکی یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.

گارسیا لە 6ـی نیسان دووەم نازناوی لەگەڵ یانە باسکییەکە بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە ریال مایۆرکایان بردەوە.

کاروانی وەرزشی راول گاراسیا

گارسیا لە هاوینی 2005 تا 2007 یاری بۆ ئۆساسۆنای ئیسپانی کردووە، هاوینی 2007 پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدی هەمان وڵات کرد و تا هاوینی 2011 لەو یانەیە مایەوە.

لە هاوینی 2011 جارێکی دیکە گەڕایەوە ئۆساسۆنا و بەشێوەی خواستن وەرزێک مایەوە، دواتر گەڕایەوە یانەکەی شاری مەدرید و تا هاوینی 2015 یاری بۆ یانەکە کرد.

لە هاوینی 2015 بە شێوەیەکی یەکجارەکی ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە ئاتلێتیک بلباو کرد، تا ئێستا بە درێسی یانە باسکییەکە بەردەوامە لە یاریکردن.

نازناوەکان

– جارێک پاڵەوانی لالیگا بە درێسی ئاتلێتیکۆ مەدرید.
– جارێک پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپا بە درێسی ئاتلێتیکۆ مەدرید.
– جارێک پاڵەوانی یۆرۆپالیگ بە درێسی ئاتلێتیکۆ مەدرید.
– جارێک پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا بە درێسی ئاتلێتیکۆ مەدرید.
– جارێک پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا بە درێسی ئاتلێتیکۆ مەدرید.
– جارێک پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپا بە درێسی ئاتلێتیک بلباو.
– جارێک پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا بە درێسی ئاتلێتیک بلباو.
– جارێک پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا بە درێسی ئاتلێتیک بلباو.

بابەتی زیاتر

Back to top button