ئینگلتەراگرنگترین

یۆرگن کلۆپ ده‌بێته‌ چێشتلێنه‌ر

کلۆپ خۆی رادەستی هاوسەرەکەی دەکات!

یاریگا –

یۆرگن کلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپووڵ ئه‌و پلانەی ئاشکراکرد دوای رۆیشتنی لە لیڤه‌رپوول جێ به‌جێی ده‌كات.

کلۆپ رایگەیاند کە لە کۆتایی وەرزی پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول بەجێدەهێڵێت، بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك پشوو ده‌دات و لە وەرزی دواتریشدا جارێکی دیکە ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی.

کلۆپ لەمیانی لێدوانێك بۆ سکای سپۆرت گوتی، هەندێک ئامۆژگاری هەیە کە هاوسەرەکەم پێی گوتم، دەبێت فێری چێشتلێنان و سەما بم، پێم گوت تۆ ناتەوێت پشوویەک بدەم؟ چونکە ئەگەر ئەو کاره‌ بکەم  دیسان بۆ ماوه‌ی  چوار هه‌فته‌ له‌ مانگێك كارده‌كه‌م.

راهینه‌ره‌ ئه‌ڵمانه‌یكه‌ به‌ زه‌رده‌خه‌وه‌ گوتی، رەنگە پێویست بێت فێری چێشتلێنان بم بۆ ئەوەی لانیکەم بتوانم هەندێک كات نانی بەیانی یان شتێک دروست بکەم، ئەمە یەکەمجار دەبێت لە ژیانمدا کە بیرۆکەیەکی ته‌واوم نییە کە بڕیارە چی بکەم، به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ گوتی، هاوسه‌ره‌كه‌م كارم بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەگەڵ هاوسه‌ره‌كه‌م و دوو خوشکم لە دارستانی رەش هێلکەی تێکەڵاوم ئامادە دەکرد بەڵام لەبیرم چوو، ئێستا جارێكی دیكه‌ هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌یه‌وێت فێربم، پشووێك ده‌ده‌م و دواتر ده‌گه‌رێمه‌وه‌ بۆ نێو كاری راهێنه‌رایه‌تی.

بابەتی زیاتر

Back to top button