ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

جواو فێلیكس: بۆ بردنەوەی لالیگا دەجەنگین

یاریگا –

جواو فێلیكس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەی نازناوی لالیگا دەكات.

فێلیكس لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوو بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

شەوی رابردوو كادێز لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە تاكە گۆڵێكی جواو فێلیكس لە بەرژەوەندی یانە كەتەلۆنییەكە كۆتایی هات.

لە دوای یارییەكە فێلیكس گوتی: 

هەموومان هەوڵ دەدەین باشترینمان پێشكەش بكەین، ئەگەر وەك سەرەكی بەشداری بكەین یان وەك یاریزانی یەدەك، بێگومان كاتێك وەك یاریزانی سەرەكی بەشداری دەكەیت، كاتی زیاترت لەبەردەست دەبێت بۆ ئەوەی خۆت بسەلمێنیت، منیش هەمیشە هەوڵ دەدەم باشترین ئاستی خۆم پێشكەش بكەم و یارمەتی یانەكەم بدەم.

بە باوەڕەوە تا كۆتایی بەردەوام دەبین، تا ئەو كاتەی كە دەكرێت لە پێناو نازناوی لالیگا دەجەنگین، هەفتەی داهاتوو رووبەرووی ریال مەدرید دەبینەوە، پێموایە ئەوە یارییەكی یەكلاكەرەوەیە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button